پێداویستی و ڕێساکان

۱۷ August ۲۰۱۹
(دەنگی ئێوە: )

بە ناوی خودا

مەرج و یاساکانی کەڵک وەرگرتن لە ڕاژە و بەرهەمەکانی سەندباد:

بەرکارهێنەری بەڕێز تکایە بە وردی خاڵەکانی خوار بخوێنەوە:

چوونە ژوورەوە و بەئەندامبوونی بەکارهێنەران لە هەر بەشێکی ماڵپەڕی سەندباد دا، واتای خوێندنەوە و قبووڵکردنی، یاساکانی کەڵک وەرگرتن لە ڕاژە و بەرهەمەکان (فایلە ئەلکترۆنییەکان) دەگەیێنێت.

یاساگەلی گشتی
کۆی ڕاژە و بەرهەمەکان (فایلە ئەلکترۆنییەکان)ی سەندباد، بە گوێرەی یاسای وڵاتانی ئێران و عێراق (بەشی ناوەندیی هەرێمی کوردستان) و هەروەها یاسا نێونەتەوییە باوەکان لەم دوو وڵاتەدا دانراون.

پێناسەکردنی خوازیار یان بەکارهێنەر
خوازیار یان بەکارهێنەر بە کەسێک دەگوترێت کە بە ئەکاونتی بەکارهێنەریی خۆی، بووبێتە ئەندامی سەندباد و کڕینی ڕاژە و بەرهەمەکانی (فایلە ئەلکترۆنییەکان) سەندبادی ئەنجام دابێت.

پێناسەکردنی فرۆشیار
ڕاژە و بەرهەمە (فایلە ئەلکترۆنییەکان) پێشکەشکراوەکانی ماڵپەڕی سەندباد، بە شێوازی ئۆنلاین دەفرۆشرێن:
بەرپرسیاریەتیەکانی سەبارەت بە کوالیتی، نرخی بەرهەمەکان (فایلە ئەلکترۆنییەکان)، ناوەڕۆک، پێداویستی و هەروەها خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشتنی بەرهەم (فایلی ئەلکترۆنی و بەرهەمەکان) لە ئەستۆی لایەنی پێشکەشکەری بەرهەمدایە.

فاکتۆری ئەو خزمەتگوزاری و فایلە ئەلکترۆنییانەی کە لە ماڵپەڕدا پێشکەش دەکرێت، لە ئەگەری داواکردنی کڕیاردا، بە شێوازی کاغەزیش بۆی دەنێردرێت.
خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشتنی سەندباد، لە ڕێگای وتووێژی تەلەفوونی و ناردنی پۆستی ئەلکترۆنی و تۆمارکردنی تیکت لە بەشی ڕاوێژی ئۆنلاین دا، پێشکەش دەکرێن.
ناونیشانی پەیوەندییە ئەلکترۆنییەکانی سەندباد
پۆستی ئەلکترۆنیی سەندباد: info@sindbad.company
ژمارەی پەنیلی ناردنی کورتەنامە: 00989905677357
ژمارەی تەلەفوون: 00982122675306_ 00982122675605

سنووری تاکەکەسی
سەندباد پابەندە بە ڕێزگرتن و پاراستنی زانیاری تایبەتیی ئەو کەسانەی کە لە خزمەتگوزارییەکانی ماڵپەڕ کەڵک وەردەگرن.
خاوەنداریەتی مەعنەویی کۆی ناوەڕۆکی ماڵپەڕی سەندباد، وەک: نووسراوە، گرافیک، ئارم، ئایکۆن، وێنەکان، ڤیدیۆ، فایلەکانی داگرتن و کۆپیکردن، زانیاری و دەیتاکان و سەرجەم بابەتە بەرهەمهێنراوەکان لە لایەن سەندبادەوە، بۆ ماڵپەڕی سەندباد دەگەڕێتەوە و ماڤی بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی تەواوی بابەتەکان تەنیا بۆ سەندبادە و لە ئەگەری هەرجۆرە بەکارهێنانێک بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی نووسراو، ماڤی بەدواداچوونی یاسایی بۆ سەندباد پارێزراوە. هەروەها، سکریپتەکان و ناوی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان لە ڕێگەی هەر یەک لە ڕاژە پێشکەشکراوەکانی سەندباد و  نیشانە بازرگانییە تۆمار کراوەکان، لە بازنەی دەسەڵاتی یاسایی سەندباد دان و هەر چەشنە کەڵک وەرگرتنێک لێیان بە مەبەستی بازرگانی، دەرئەنجامی یاسایی هەیە. بەکارهێنەران، بەرپرسی پاراستنی ئەکاونتی بەکارهێنەری و ڕەمزی چوونەژوورەوەی خۆیانن و کۆی بەرپرسیارێتی ئەو چالاکیانەی کە لە بازنەی ئەکاونتی بەکارهێنەری و ڕەمزی چوونەژوورەوە ئەنجام دەدرێن، لە ئەستۆی بەکارهێنەرانە.
تەنیا سەرچاوەی فەرمیی پشتڕاسکراوی ئێمە بۆ پەیوەندی لە گەڵ ئێوە، پێگەی فەرمیی ماڵپەڕی سەندباد بە ئەم بەستەرەوەیە:  http://www.sindbad.company/ بە هێچ شێوازێکی دیکە، جیا لە ناونیشانە فەرمی و پشتڕاستکراوەکانی ماڵپەڕ، لە گەڵ ئێوەدا پەیوەندی ناکرێت.

رۆژ و کاتژمێری دەوام:
ڕۆژ و کاتژمێری دەوامی بەشی پشتگیری و بەدواداچوونی ماڵپەر لە شەممە بۆ چوارشەممەی هەر حەوتەیەک، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١٧:٣٠ و هەموو پێنج شەممان لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١٣:٠٠ (بە کاتی فەرمیی ئێران)، بێجگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی لە وڵاتی ئێران، بەردەوامە و کۆی سپاردە تۆمارکراوەکان بە درێژایی ڕۆژانی دەوام و یەکەم ڕۆژی دوای پشووەکان، ڕێک دەخرێن.

بیروڕای بەکارهێنەران
مەبەست لە دانانی بەشی بێروڕاکان لە سەندباددا، هاوبەشکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانی ڕاژە و ناوەڕۆکەکانی (خۆڕایی و ناخۆڕایی) سەندبادە. لەم بەشەدا، هەر بەکارهێنەرێک ڕیگەپێدراوە، لە چوارچێوی مەرج و یاساکانی ماڵپەڕدا، بیروڕای خۆی هاوبەش بکات و دوای هەڵسەنگاندن و پەسندکردن لە لایەن کارناسانی سەندبادەوە، بیروڕای خۆی لە سەر ماڵپەڕ ببینێت. ئاشکرایە کە ئەگەر یاساکانی ماڵپەڕ لە بیروڕای بەکەرهێنەریدا ڕەچاو نەکرێت، پەسند نابێت و لە سەر ماڵپەڕ هاوبەش ناکرێت.

ناوەڕۆک
سەندباد بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک لە سەرچاوە متمانەپێکراو و نووسەرە داهێنەر و خاوەن ئایدیا کەڵک وەر دەگرێت.

سیاسەتی نرخ دانان
سیاسەتی نرخ دانان لە سەندباد دا، لە سەر بنەمای موشتەری سەروەری، هاوشیوەی نرخی دیکەی ڕاژەکانە لە بازاڕدا.

هێزی ڕیکخەر
سەندباد پابەندە بە پاراستنی سنووری تاکەکەسیی بەکارهێنەرانی و تکایە لە ئەگەری دیتنی هەر چەشنە سەرپێچی و لادانێکدا، لە ڕێگەی کەناڵەکانی پەیوەندیمانەوە ئاگادارمان بکەنەوە.

دیدگاه ها

اولین نفری باشید که نظر خود را ثبت می کند…